لە ڕاگەیەندراوێکدا وهزارهتی تهندروستی عێراق ئامارى ٢٤ کاتژمێرى ڕابردووى لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند" کە ٣٠ هاوڵاتى دیکەى پارێزگاکانى عێراق تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون و ١٤ تووشبوى دیکەش لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق باسی لەوە کردووە" لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، شەش کەس لە ناوچەی رەسافەی بەغدا، سێ لە شاری پزیشکی بەغدا، لە هەریەک لە کەرکوک، دیوانییە و بەسرە کەسێک، چوار کەس لە کەربەلا و چوار کەس لە نەجەف، دو کەس لە هەولێر و دوو کەس لە موسەنا و شەش کەسیش لە سلێمانی تووسی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون".
وەزرەتی تەندروستی عێراق ڕاشیگەیاند" دوو کەس گیانیان لە دەستداوە، کەسێک لە کەرکوک و کەسێکیش لە بابل".
روونیشیکردووەتەوە: ١٤ تووشبووی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە، دوو کەسیان لە بەغدا، سێ کەس لە بەسرە، دوو کەس لە نەجەف، کەسێک لە کەربەلا و کەسێکیش لە دیالە و پێنج کەسیش لە سلێمانی.