شەپۆلێکی تری باران بارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات
ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە شەپۆلێکی تری باران بارین ڕوو لە هەرێم دەکات و ماوەی چەند ڕۆژێک دەخایەنێت.
ماڵپەڕی ئەکواویزەر کە ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوایە، ئەوە دەخاتەروو، کە سبەینێ پێنج شەممە ٢٦ی ئازاری ٢٠٢٠ شەپۆلێکی تری بارانبارین لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە و ماوەی شەش ڕۆژ دەخایەنێت.
هاوکات ماڵپەڕەکە پێشنیشیکردووە کە شەپۆلەکە هەرسێ پارێزگای سلێمانی و هەولێر و دهۆک بگرێتەوە، بەڵام بڕی باران بارینەکە جیاواز دەبێت.
ئەکواوێزەر لە ساڵی ١٩٦٢ لەسەر دەستی جویل مایرز دامەزراوە کە خوێندکاری خوێندنی باڵا بووە لە زانکۆی پەنسلڤانیا و ماستەری هەیە لە پێشبینی کەشوهەودا و پێشتر لە کۆمپانیایەکی غاز لەو ویلایەتە کاریکردووە.
PM:07:01:25/03/2020