بەرشەلۆنە موچە کەمدەکاتەوەو یاریزانەکانیش رازی نابن



یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی موچەی یاریزانەکانی کەمدەکاتەوەو ئەوانیش رازی نابن.
لە ١٤ی ئەم مانگەوە یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت لیستێکی موچەی نوێ بە یاریزانەکان بدات و موچەی تەواویان بۆ دابین نەکات ولە ٪٧٠ی کەمبکاتەوە.
یانەی بەرشەلۆنە رایگەیاندووە، موچەی هەموو یاریزانەکان و سەرجەم کارمەندانی یانەکە بە رێژەی لە ٪٧٠ کەمدەکەینەوە،لە بەرواری ١٤-٣-٢٠٢٠ بڕیارەکە جێبەجێ دەکات و تا کۆتایی قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەردەوام دەبێت.
هەریەکە لە بۆسکێتس وپیکی و سێرجی رۆبێرتۆ یارمەتی یانەکەیان داوە تا ئەو کارە بکات، بەڵام چەند یاریزانێک رازی نەبوون.




PM:09:02:25/03/2020