دیبالا جێگیربوونی تەندرووستی راگەیاند
دیبالای ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی یۆڤانتۆس، جێگیربوونی تەندرووستی خۆی و کچە هاوڕێکەی راگەیاند.
دیبالا لە ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی داناوەو لەسەری وێنەکە نوسیویەتی، ئێمە باشین، وەک وەڵامێک بۆ توشبوونی خۆی و هاوڕێ کچەکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
یانەی یۆڤانتۆس سێ یاریزانی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، ئەوانیشژ بریتین لە ماتیۆدی، رۆگانی و دیبالا وبەشێکی زۆریش لە ئەستێرەکانی ئیتاڵیایان جێهێشتووە.
PM:09:55:25/03/2020