لەئەمریكا ژمارەی گیان لەدەستدان بەكۆرۆنا لە بەرزبوونەوەدایە
بەرپرسانی تەندروستی ئەمریكا رایدەگەیەنن" كۆی گشتی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئه‌مه‌ریكا به هۆی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه، گه‌یشته سه‌رووی هه‌زار كه‌س و ژماره‌ی تووشبوانیش ٦٨ هه‌زاری تێپه‌ڕاند".
حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" تا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ١٠٣١ كه‌س به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٦٨ هه‌زار و ٥٧٢ كه‌سی دیكه‌ش تووشی ئه‌و په‌تایه بوون".
به گوێره‌ی پێشبینییه‌كان ژماره‌ی تووشبووان له ئه‌مه‌ریكا له‌و ژماره‌یه زۆر زیاتره، كه راگه‌یه‌ندراوه، به‌و پێیه‌ی هێشتا رووپێوێكی گشتگیر بۆ پشكنینی به‌ركه‌وتوانی ڤایرۆسه‌كه نه‌كراوه و نازانرێت چه‌ند كه‌س هه‌ڵگری ئه‌و ڤایرۆسه‌ن.
باسیان لەوەشكردووە، ویلایه‌تی نیویۆرك له پێشه‌وه‌ی ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكایه، له رووی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی مردن و تووشبوون به په‌تای كۆرۆنا و تا ئێستا ٢٨٠ كه‌س له شاری نیویۆرك گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌مه‌ریكا ٣٢٧ ملیۆن كه‌سه و به گوێره‌ی راپۆرتی كۆنگرێس، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ٧٠ تا ١٥٠ ملیۆن كه‌س تووشی ئه‌و په‌تایه ببن.
AM:11:44:26/03/2020