وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماری ٤٨ كاتژمێری رابردووی راگه‌یاند

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماری ٤٨ كاتژمێری رابردووی راگه‌یاند و ئاشكرایكرد" ١٨ حاڵه‌تی نوێی تووشبوو به‌ كۆرۆنا تۆمار كراوون و كۆی تووشبووان گه‌یشتووه‌ته‌ ١٠٣ حاڵه‌ت و تا ئێستا دوو حاڵه‌تی مردن تۆمار كراوون و ٢٧ حاڵه‌تیش چاكبوونه‌ته‌وه".

 

ئەمڕۆ پێنج شەممە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، راگەیەندراوێکی تایبەت پەتایی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و تیایدا رایگەیاندووە" تیمەکانی تەندروستی بۆ دۆزینەوە و پشکنینی گومانلێکراوانی هەڵگری ئەم ڤایرۆسە ڕۆژانە بەردەوامن".

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە ئەنجامی ئەو پشکنینانە دەرکەوتووە، لە (٣٤) شوێنی جیاواز ژمارەی هاوڵاتیان لە کەڕەنتینەکان (٥٠٥٠) هاوڵاتی بوون، لە کۆی ئەو ژمارەیەش تاوەکو ئێستا تەنها (١٧٢٦) هاوڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە، بەم شێوەیە، (٧٨٩) لە هەولێر، (٣٠٨) لە سلێمانی، (٥٢٤) لە دهۆك، (٣٥) لە هەلەبجە، (١٢) لە گەرمیان، (٣٨) لە ڕاپەرین، (٢٠) لە کۆیەن، هاوکات (٣٣٢٤) هاوڵاتی لە کەرەنتین دەرچوون و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان.

هەر بەپێی زانیاریەکانی راگەیەندراوەکە، ئەوە خراوەتەروو، فلە ٤٨ کاتژمێری رابردوودا (٣٧٩) هاوڵاتی کەرەنتین کراوون، پشکنین بۆ  (٩٢٩) کەس کراوە، کە  (٦٤٨) لە شاری هەولێر، (١٩٨) لە شاری سلێمانی، (٨٣) لە شاری دهۆك بوون، لە ئەنجامدا   (١٨) تووشبووی نوێ تۆمارکرا وە بەم شێوەیەی خوارەوە:- 

پارێزگای هەولێر (١١) نەخۆش پۆزەتیڤ هەبوو (٤) ئافرەت و (٥) پیاو و (٢) منداڵ، پارێزگای سلێمانی (٧) پۆزەتیڤ ، کە (٣) ئافرەت و (٢) پیاو و (٢) منداڵ، بەوەش  کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (١٠٣) تووشبوو، لەنێویاندا (٢) مردن هەیە و (٢٧) نەخۆش بەتەواوی چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان. 

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، داوا لە هاوڵاتیان دەکات، بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان، وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و بەرکەوتەی کەسی تر نەبن، لە کاتی پێویستدا پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢) بکەن.

 

 




AM:11:57:26/03/2020