حکومەتی بەغدا پشکی هەرێمی پارەی تەرخانکراوی مانگانەی رەوانەی لقی بانکی ناوەندی عێراق لە هەولێر کرد.
بەپێی زانیاریەکانی سپی، ئەو پارەیە لە یەک شەممە ٢٩ ی ئازار پارەکە لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی ئەکتیڤ دەکرێت و وەزارەتی دارایی دەستدەکات بە دابەشکردنی.
عابد ساڵح، بەڕێوەبەری گشتیی لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق به لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا دوای نیوهڕۆی ئهمڕۆ پێنجشهممه ٢٦ی ئازار، ئاشکرای کرد، فەرمانی خەرجکرنی تەمویلی مووچەی فەرمانبەرانی ههرێمی کوردستان لهلایهن بهغداوه بۆ نێردراوە.
بڕی ئەو پارەیەی مانگانە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم تەرخان دەکرێت، ٨٩٤ ملیار دینارە، لەو بڕە ٤٥٣ ملیار دینار حکومەتی بەغدا راوانەی دەکات بۆ هەرێم، هەرێم مانگانە لە پارەی نەوت بڕی ٤٤١ ملیار دینار دەخاتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی، مووچەی هەرێم ٥١% مانگانە لە بەغداوە دابیندەکرێت.