ئەو سێ کادیرەی یەکێتی لە سۆران دەستگیرکرابوون، ئازاد کران

لە دوێنێوە لە ناوچەی سۆران سێ کادیری یەکێتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ناوچەکەوە ( هەموویان سەر بە پارتین) دەستگیرکران، ئەمڕۆ ٢٦ ی ئازار ئازاد کرا.


زوبێر عوسمان لێپرسراوی مەڵبەندی سۆرانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان  بەماڵپەڕی حیزبەکەی راگەیاندووە" بەهەوڵی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و، لاهوڕ شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەرسێ کادیری یەکێتی لە سۆران ئازادکران و گەڕانەوە ناو کەسووکاریان".

 
هەروەها رایگەیاندووە" ئەو سێ کادیرەی یەکێتی شەوی رابردوو لەلایەن ئاسایشی سۆران و ئاسایشی قەسڕێوە بەبێ فەرمانی دادوەر دەستگیر کران".

 
لێپرسراوی مەڵبەندی سۆرانی یەکێتی ئەوەشیخستەروو هەر کاتێک کادیرێکمان دەستگیر بکرێت و فەرمانی دادوەر هەبێت و سەرپێچی کردبێت هیچ لاریمان لێی نییە، بەڵام بێ تاوان دەستگیر بکرێن، ئێمەش بەدواداچونی بۆ دەکەین.

 


PM:06:34:26/03/2020