وتەبێژی حكومەتی ھەرێم: ئەو پارەیەی ئەمڕۆ گەیشتووە مووچەی فەرمانبەرانە نەك پشكی هەرێم لە بودجە

وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕونکردنەوەیەکی لەسەر کاتی گەیشتنی پارەکەی بەغدا بڵاوکردەوە و دەڵێت پارەکە ئەمڕۆ گەیشتووە نەک پێشتر.

 

د. جوتیار عادل،  وتەبێژی حكومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند" ھەندێ میدیای ناوخۆیی بەمەبەستی چەواشەكاری و بە لاڕێدا بردنی بیرو رای گشتی، ھەواڵی ناڕاستیان لەبارەی گەیشتنی پشكی ھەرێم لە بودجەی گشتی عێراق بۆ مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان بڵاو كردەوە". 

ئاماژەی بەوەشکرد" ھاوڵاتییانی ھەرێمی كوردستان دڵنیا دەكەینەوە ئەو بڕە پارەیەی كە ئەمڕۆ گەیشتووەتە ھەولێر، بە پێی بەڵگەی گواستنەوەی بانكی ناوەندیی عێراق بۆ لقەكەی لە ھەولێر و ئەژماری وەزارەتی دارایی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، مێژووی رۆژی 26 ئاداری 2020 بۆ مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستانی لەسەرە".



AM:12:01:27/03/2020