هەردوو سەرۆکی ئەمەریکاو چین بڕیاری پێکەوە کارکردنیان دا

لە پەیوەندیەکی تەلەفونی لەنێوان سەرۆکی ئەمەریکا و سەرۆکی چین، ترامپ دەڵێت " بڕیارمان دا بەشێوەیەکی بڕواپێکراو پێکەوە کاربکەین". 

لە تویتێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توویتەر، ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا، رایگەیاند" گفتوگۆمان بەدرێژی ئەنجامدا لەسەر ئەو ئەرکەی دەربارەی کۆرۆنا کە شەڕی هەسارەکەمان دەکات رووبەڕووبوومان بۆتەوە.. چین زانیاری گەورەی هەیە و تێگەیشتنێکی قوڵی هەیەو درکی گەورەی هەیە بەرامبەر ڤایرۆسەکە.. ئێمە بەیەکەوە کاری باوەڕپێکراو دەکەین".

لەلایەکی ترەوە تەلەفزیۆنی چین رۆژی هەینی بڵاویکردەوە کە سەرۆکی هەردوو دەوڵەت لەرێگای تەلەفونەوە قسەیان کردووە، بەڵام هیچ زانیاریەکی تری لەسەر ناوەرۆکی کۆبوونەوەکە بڵاونەکردۆتەوە.

 


AM:09:11:27/03/2020