تەندروستی ئێران: مردوان بە کۆرۆنا بەرزبوەوە بۆ ٢٣٧٨ کەس

وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند" ٢٩٢٦ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و، ١٤٤ کەس لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا گیانیان لەدەستداوە".

وەزارەتی تەندروستی ئێران لە بەیاننامەیەک ئەمڕۆ ٢٧ی ئازار، رایگەیاند" ژمارەی تووشبوان لە سەرتاسەری ئێران بەرزبۆتەوە بۆ ٣٢٣٣٢ کەس، ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیشیان لەدەستداوە بەرزبۆتەوە بۆ ٢٣٧٨ کەس، ئەوانەی چاکیش بوونەتەوە ١١١٣٣ کەسن".

وەزارەتی تەندروستی راشیگەیاند، ئەو تووشبوانەی دۆخی تەندروستیان خراپە ٢٨٩٣ کەسن.

 

لەناوچەکانی رۆژهەلآتی کوردستان کە حکومەتی ئێران زانیارەکانی کۆرۆنا بڵاودەکاتەوە، هەمیشە کەمی دەکاتەوەو دەیشارێتەوە، وەک رێکخراوی هەنگاو ئاشکرای دەکات، هەمیشە دوو هێندە تووشبوو و گیان لەدەستدان لەو ناوچانە هەیە، میدیا جیهانییەکانیش گوومان لە زانیاریەکانی سەرتاسەری ئێران دەکەن.

 


PM:12:57:27/03/2020