تۆپخانەکانی تورکیا گوندی لێتان لە سنوری شارۆچکەی سیدەکان بۆردومان کرد بەوھۆیەوە مەترسی لەسەر ژیانی ھاوڵاتیان ھەیە مەترسی ئەوە ھەیە گوندەکە چۆڵبکرێت.
بەپێی زانیارییەکان، تۆپخانەکانی سوپای تورکیا، تۆپبارانی ناوچەکانی گەروا زرارا و شێخ ڕەش و بەرزایەکانی گوندی لێتانی سەر بە شارەدێی سیدەکان لە دەڤەری برادۆست دەکات.
بەپێی زانیاریەكان، توركیا لەو ناوچانە دەیەوێت پێشڕەوی بكات و تۆپبارانی كردنی ناوچەكەی لە دوێنێوە دەستپێكردووە ،بەڵام تۆپبارانەكە زیانی گیانی و ماڵی بۆ گوندنشینان نەبووە.