وەزارەتی تەندروستیی عیراق نوێترین ئامارەکانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ و ژینگەی عێراق، ئه‌مرۆ هه‌ینی‌، مردنی‌ چوار تووشبووی‌ تری‌ به‌كۆرۆنا ڕاگه‌یاند و به‌مه‌ش ژماره‌ی‌ مردنی‌ هاوڵاتیان گه‌یشته‌ 40 كه‌س.

 

وەزارەتی تەندروستی عێراق، ‌راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌و تێیدا هاتووە" 76 حاڵەتی تری تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەپارێزگاكانی عیراق دا تۆماركراون". 

هه‌روه‌ها روونیشیكردووه‌ته‌وه‌" لە بەغدا لە رەسافە9، مەدینە توب3، كەرخ3، لەپارێزگای بەسرە36، پارێزگای كەركوك 1، پارێزگای نەجەف 18، سلێمانی 1، زی قار1، بابل 1، سڵاحەدین 1، هەولێر3". 

هەر لە راگەیەنراوەكه‌دا ئاماژه‌ به‌ گیانلەدەستدانی چوار تووشبوو كراوە، كە دووانیان لەبەسڕە بوون و یەكێكیان لەپارێزگای زی قار بووە". 

به‌گوێره‌ی راگەیەنراوەكە، كۆی گشتی تووشبووان لەسەر ئاستی عیراق بۆ 458 كەس بەرزبووەتەوە كە 122 حاڵەتی چاكبوونەوەو هه‌روه‌ها 40 حاڵەتی گیان لەدەستدان هه‌بووه‌.

 


PM:04:37:27/03/2020