لەبارەی تووشبوانی کۆرۆنا تەندروستی دهۆک راگەیەندراوێكی بڵاوکردەوە


بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی پارێزگای دهۆك لەسەر تووشبووەكانی سنوری پارێزگاكە راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە.

لەراگەیەنراوەكەی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆكدا هاتووە" پێش بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ بۆ کەرەنتینەکردنی هاونیشتمانیان، یەکێک لە تووشبووەکان گەڕاوەتەوە هەرێمی کوردستان".

ئاماژە بەوەشکراوە" سەنتەرێکمان کردووەتەوە و هەر هاونیشتمانییەک بەر لە بڕیاری کەرەنتینەکردن گەڕاوەتەوە هەرێمی کوردستان (واتە بەر لە 1ی ئاداری 2020) بچێتە سەنتەرەکە بەمەبەستی پشکنین".

هەروەها باسی لەوەشكردوە" ئەو تووشبووەی کە گەڕاوەتەوە هەرێمی کوردستان پاش بەدواداچوون دەرکەوتووە خێزانەکەشی تووشی کۆرۆنا بوون و ئێستاش لە نەخۆشخانەن بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر و دۆخی تەندروستییان باشە".


 

PM:07:25:27/03/2020