لە ئیتالیا لەو وڵاتەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هیلاکی کردووە، تا ئێستا ٢٩ پزیشک گیانیان لەدەستداوەو ژمارەی تووشبوانی کارمەندانی تەندروستی خەیاڵیە.
( ئەکا نیوز ) ئاژانسی هەواڵی ئیتالی، بڵاویکردەوە ژمارەی ئەو پزیشکانەی بەهۆی کۆرۆناوە کۆچی دواییان کردووە، دوای تۆمار کردنی ٤ حاڵەتی نوێ بەرزبوەوە بۆ ٢٩ حاڵەت.
لە ناوەڕاستی مانگی شوباتەوە تا ئێستا لەو وڵاتە ٤٨٢٤ کارمەندی پزیشکی بە پزیشک و پۆستەکانی تری تەندروستییەوە تووشی کۆرۆنا بوون کە ئەم رێژەیەش دەکاتەوە ٩% تووشبوان، ئەم ژمارەیەش دوو هێندەی تووشبوونی پزیشک و کارمەندە چینیەکان دەکات کە ئەو دەمەی ڤایرۆسەکە لەو وڵاتە لە لوتکەدا بوو.