لە ئوردن یەکەم حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکرا کە ژنێکی بەساڵاچووە و ژمارەی تووشبووانیش بۆ ٢٣٥ کەس بەرزبووەوە.
سەعد جابر، وەزیری تەندروستی ئوردون ڕایگەیاند" یەکەم حاڵەتی گیان لەدەستدانی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەی تۆمارکراوە، کە ژنێكه ته‌مه‌نی ٨٣ ساڵ بووه، هاوكات به‌رله‌وه‌ی تووشی كۆرۆنا بێت، كێشه‌ی ته‌ندروستیی هه‌بووه".
به‌پێ ئه‌و ئاماره‌ی له ئوردن كراوه، تا ئێسته ٢٣٥ كه‌س تووشی ئه‌و ڤایرۆسه بوون، له‌ناویاندا ١٨ كه‌س چاك بوونه‌ته‌وه و گه‌ڕاونه‌ته‌وه ماڵه‌كانیان، ته‌نیا حاڵه‌تی مردن له ئوردن ئه‌و ژنه به‌ساڵاچووه بووه.