د. شێرکۆ مەنگوری
سەرۆکی لیستی یەکێتی بۆ پەرلەمانی عێراق، لە پارێزگایی سلێمانی لەپەیامێکیدا دەڵێت" یەکێتی سەرکەوتنێکی موعجیزەی تۆمار کردووە".
شێرکۆ مەنگوڕی لەو پەیامەیدا کە لەماڵپەری مەڵبەندی یەکی یەکێتی بڵاویکردۆتەوە، جگە لەپیرۆزبایی لەلایەنگیرانی یەکێتی، باس لەهۆکارەکانی "سەرکەوتنی" یەکێتی دەکاتو دەڵێت "ئەم جارە کۆمەڵێک هۆکار هەبوون بۆ سەرکەوتنی یەکێتی لەوانە دەرکەوتنی مام جەلال کە بۆ هەموو جیهان سەلماندی کە بەڵێ ئەوە تاڵەبانییە بەشداری لە پرۆسەی هەڵبژاردندا دەکات"
هەروەها ئەم "سەرکەوتنەی یەکێتی" بە موعجیزە ناو دەباتو دەڵێت "یەکێتی سەرکەوتنێکی موعجیزەی تۆمار کردووە وە دەبێت ئەو سەرکەوتنە بقۆزینەوە بۆ کۆمەڵێک سەرکەوتنی تر".