ریاڵ مەدرید واز لە هالاند ناهێنێت



یانەی ریاڵ مەدریدی هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆ گواستنەوەی هالاندی یاریزانی بە توانای نەرویجی یانەی بروسیا دۆرتمۆند.

رۆژنامەکانی ئیسپانیا بڵاویان کردووەتەوە، ریاڵ مەدرید هەردو هێرشبەر، ماریانۆ دیاز و لۆکا یۆڤیچ دەردەکات، یانەکە بڕیاریداوە هالاند بگوازێتەوە،ئەو یاریزانەش ئامادەیە یاری بۆ یانەی ریاڵ مەدرید، بکات، ئەوەشی بە ئیدارەی یانەکەی وتووە، ئەوانیش پێیان راگەیاندووە دەبێت بە لای کەمەوە ساڵێک بمێنیتەوە.

ریاڵ مەدرید ئەم وەرزە کێشەی گۆڵکردنی هەیە و  بە شوێنی یاریزانێکی هێرشبەری بە توانا دەگەڕێت و دوای چوونی رۆناڵدح نەیدۆزیوەتەوە.




PM:06:52:28/03/2020