لاوتارۆ مارتینێز بەرشەلۆنە هەڵدەبژێرێت



لاوتارۆ مارتینێزی هێرشبەری یانەی ئینتەرمیلان، بەرشەلۆنە هەڵدەبژێرێت و ئامادەیە درێسی ئەو یانەیە بپۆشێت.

ئەمڕۆ رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، ئەو یاریزانە رازی بووە پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە بکات.
هەروەها ئەو دڵخۆشە بە یاریکردن لەگەڵ میسی و پڕۆژە نوێیەکەی بەرشەلۆنە، ئەمەش وای کردووە تا ئەو یانە کەتەلۆنیە هەڵبژێرێت.

لاوتارۆ مارتینێز ئێستا یەکێکە لە باشترین هێرشبەرەکانی جیهان  وبەرشەلۆنە دەیەوێت بۆ شوێنی لویس سواریز بیگوازێتەوە.





PM:06:54:28/03/2020