حکومەتی ئیسپانیا لەبەرخراپی ژمارەیەکی بەرچاو ئامێری پشکنینی چینی رەتدەکاتەوە

حکومەتی ئیسپانیا بڕیار دەدات ٩٠٠٠ دەستە لە ئامێری پشکنین کە کڕیبووی لەو وڵاتی چین لە کارکردن بوەستێنێت لەبەرئەوەی ورد نییە لە پشکنین و دیاریکردنی ئەو کەسانەی کە تووشی کۆرۆنا دەبن.

 
حکومەتی ئیسپانیا ئاشکرای دەکات کە بە بەهای ٤٣٢ ملیۆن یۆرۆ ئامێری کڕیووە لە ولآتی چین، بەڵام دوای پشکنین ئەو ئامێرانەی چین بۆیان دەرکەوتووە لە پشکینی ئەو کەسانەی گومانیان لەسەرە کە تووشبوون بە کۆرۆنا بەرێژەی ٣٠% وردە.


ئەو ئامێرانە پێش چەند هەفتە لەلایەن حکومەتی ئیسپانیاوە کڕدراون و تاقیکراونەتەوە کە بەکەڵک نایەن و بە دیقەت نین، حکومەتی چینی وەڵامی ئیسپانیەکان دەداتەوە و باس لەوە دەکات کە ئەو کۆمپانیایانە فەرمی نین و مۆڵەتیان نییە.

 
ئەوە لە کاتێکدایە دۆخی ئەو ولآتە بەهۆی کۆرۆناوە زۆر خراپەو، هەر ئەمڕۆ شەممە ٢٨ی ئازار لە ولآتی ئیسپانیا ٨٣٢ کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، کۆی مردوانیش بەرزبۆتەوە بۆ ٥٦٩٠ کەس و تووشبوان ٧٢٢٤٨ کەسە.

 


PM:07:19:28/03/2020