حکومەتی هەرێم: پشووی سەرجەم دامودەزگاکان تا ١٦ ی نیسان درێژکرایەوە

وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند" پشووی سەرجەم دامودەزگاکان تا ١٦ ی نیسان درێژکرایەوە".

 

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند" لە چوارچێوەی بەردەوامبوونی ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان، بڕیاردرا بە درێژکردنەوەی ڕۆژانی پشوو لە سەرجەم وەزارەت و دەستە و فەرمانگە ودامەزراوەکانی ھەرێم و زانکۆ و پەیمانگا و قوتابخانە و ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ئەھلی (جگە لە ھێزەکانی ئاسایش وئاسایشی ناوخۆ و دامەزراوەکانی تەندروستی) لە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٩-٣-٢٠٢٠ تاوەکو ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٦-٤ -٢٠٢٠".

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتە خزمەتگوزارییە گشتییەکان بەردەوام دەبن لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە گشتییە فریاگوزارییەکان بە ھاووڵاتیان لە ڕێگای پیادەکردنی ئێشگریی.

 



PM:08:00:28/03/2020