جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجام دەدات

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجام دەدات و ئەنجامەکەشی ڕادەگەیەنێت.

هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "فەیسبووک" لە نوسنێکیدا ڕاگەیاندووە" وەک پابەندییەک بە رێنماییە تەندروستییەکان ، پاش ئەوەی وەزارەتی تەندروستی لە راگەیەنراوێکدا داوای لە سەرجەم ئەو ھاووڵاتیانە کرد کە لە ١ ی ٣ وە گەشتی ئەورووپایان کردبوو، تێستی کۆرۆنا بکەن، لەبەر ئەوەی لە ٤ ی ٣ بە سەرۆکایەتی شاندێکی پەرلەمان چووبووینە ئەڵمانیا و لە ٨ ی ٣ گەرابووینەوە، بە سوپاسەوە ئەمرۆ لە لایەن تیمێکی تەندروستییەوە تێستەکەمان بۆ کرا".

هەورامی لە نوسینەکەیدا دەشڵێت" سوپاس بۆ خوا ئەنجامەکە نێگەتیڤە، بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ بۆ کەرەنتینکردنی ئەوانەی لە دەرەوەی وڵات دێنەوە لە ١٤ ی ٣وە بوو".


PM:11:24:28/03/2020