ئەمڕۆ بڕیار لەسەر درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆ دەدرێت



وەزیری ناوخۆ کۆبوونەوەیەکی فراوان بەشێوەی ئۆنلاین لەگەڵ پارێزگاکانی و ئیدارەکانی هەرێم سازدەکرێت و لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیار لەسەر درێژکردنەوەی ماوەی قەدەغەی هاتوچۆ لە هەرێم بدرێت.


بریار وایە ئەمرۆ یەکشەممە ٢٩ی ئازار وەزیری ناوخۆ لەگەڵ پارێزگاری شارەکانی هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە و سەرپەرشتیاری هەردوو ئیدارەی گەرمیان و راپەرین بە شێوەی ئۆنلاین کۆبێتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا بریار لەسەر درێژ کردنەوە یان هەڵگرتنی قەدەغەی هاتوچۆ دەدەن بە پشت بەستن بە راپۆرتی ژوری ئۆپەراسیۆنەکانی ڕوبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا.


لە ١٤ی ئەم مانگەوە قەدەغەی هاتوچۆ لە هەرێم جێبەجێكرا و تا ئێستا چەند جارێک درێژکراوەتەوە، کۆتا جاریش لە ٢٢ی ئەم مانگەدا وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند، قەدەغەی هاتوچۆ لە هەرێمدا هەتا ٢ی نیسان درێژکراوەتەوە.
 


AM:09:41:29/03/2020