کەشناسی: ئەمڕۆ هەتاو و سبەی بارانی بەلێزمە دەبێت



بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم کەشوهەوای ئەمڕۆ یەک شەممە و سبەی دووشەممە دەخاتەڕوو کە ئەمڕۆ زۆبەری ناوچەکان ساماڵ دەبێت، بەڵام سبەی دوو شەممە بارانی لێزمەو هەورە تریشقەو تەرزەش لەهەندێک شوێن دەبارێت.


کەشناسی رایدەگەیەنێت" کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوورو دەریای ناوەڕاست هەندێ کات چالاک دەبێت بۆیە باران بارین بەردەوامی دەبێت بۆ ئەمڕۆ و سبەی ".


هەروەها کەشناسی پێشبینی دەکات، ئەو ناوچانەی باران بارینی بە لێزمەی هەبێت بۆ سبەی بریتین لە( حاجی ئۆمەران رواندز سۆران بارزان مێرگەسوور شقلاوەو هەندێ ناوچەی دەوروبەری - ئامێدی ئاکرێ سەرسەنگ -ڕانیەو چوارقوڕنەو ناوچەکانی دەوروبەری ) . 


ئەو دەستەیە ئەوەش دەخاتەڕوو، جگە لە باران بارین سبەی پێشبینی بارینی تەرزە دەکرێت بە تایبەتی لەو ناوچانەی ئاماژەمان پێ کردووە لە کاتی باران . کاریگەری ئەم شەپۆڵە چالاکە سبەی ئێوارە کۆتای دێت بەلام باران بارین بە شێوەی پچڕ پچڕ لەسەر ناوچەکەمان بەردەوامی دەبێت .
 


AM:11:16:29/03/2020