وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند " سێ کەسی تر لە شاری هەولێر دەستنیشان کران".
لە راگەیاندنێکدا وەزارەتی تەندروستی ئاشکرای دەکات "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، سێ تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لەشاری هەولێر دەستنیشانکران".
وەزارەت دەڵێت " سێ پیاوی تەمەن (54) و (35) و (34) ساڵان کە دوویان لە کەڕەنتینە بوون و هاوڵاتی بیانین ئەوەی دیکەیان لە وڵاتی بەریتانیا گەڕاوەتەوە".