تەندروستی عێراق ڕایگەیاند" ژمارهی تووشبوان به كۆرۆنا له عیراق بۆ ٥٤٧ كهس بهرزبوهوه و ژمارهی گیان له دهستدانیش گهیشته ٤٢ كهس".
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق راگەیەندراوێکى لەبارەى دوائاماری ٢٤ كاتژمێری رابردوی تووشبووان بە ڤایرۆسى کۆرۆنا بڵاو کردەوە و بەپێى ئامارەکە، ٤١ تووشبووی نوێ تۆمارکراوون و ١١ حاڵەتی نوێی چاكبوونەووە.
ئەمە لەکاتێکدایە، تاوەکو ئێستا، لە سەرتاسەری عێراق كۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ٥٤٧ حاڵەتە و لەناو تووشبوانی رابردودا ١٤٣ كەس بەتەواوی چاكبونەتەوە، هاوكات ژمارەی ئەو تووشبووانەی گیانیانلەدەستداوە گەیشتوەتە ٤٢ حاڵەت.