قەدەغەی هاتوچۆ لە هەرێمی کوردستان درێژکرایەوە

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان قەدەغەی هاتوچۆی تاوەکو ١٥ی نیسان درێژکردەوە.

 

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردسان بڕیاریدا" لە پێناو بەرژەوەندی هاوڵاتیان قەدەغەی هاتووچۆ لە ١ی نیسانەوە درێژ دەكرێت بۆ ١٥ی نیسان "

هەر ئەمڕۆ رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی ئۆنلاینەوە قسەی لەگەڵ هەر چوار پارێزگای هەرێمی كوردستان كردووە لە بارەی درێژكردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆ.



PM:04:27:29/03/2020