سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
وەرزش
راپۆرت
چاوپێکەوتن
بەرنامەکانی تیڤی
گفتوگۆی سپی
فۆکەس
کوولتور
ئەستێرەکان
کەشوهەوا
وتار
سایتەکان
هەمەرەنگ
دۆکۆمێنت
تەندروستی
LIFESTYLE
کو‌لتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
وەزارەتی ناوخۆ هۆشداریەکی توند دەدات بە سەرپێچیکاران
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئەمشەو، ٢٩ی ئازار هۆشدارییەكی توند له باره‌ی سه‌رپێچیكردن له بڕیار و رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به خۆپارێزی دەدات بەو کەسانەی سەرپێچیدەکەن لە رێنومانییەکانی تەندروستی.
لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هۆشدارییه‌كی توندی داوەتە ئه‌وانه‌ی به ئاشكرا داوای سه‌رپێچیكردنی یاسا و رێنماییه‌كانی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌كه‌ن.
لەو راگەیاندنەی وەزارەتی ناوخۆدا هاتووە "له كاتێكدا سوپاسی خۆڕاگری و پێگیربوونی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین و دا‌واشیان لێ ده‌كه‌ین له پێناو سه‌لامه‌تی خۆیان و به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی به‌رده‌وامبن له پابه‌ندبوون به رێكار و رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی به هاوكاری هه‌موو لایه‌ك ئه‌م دۆخه سه‌خته تێپه‌ڕێنین".
هەروەها باس لەوەش کراوە "به داخه‌وه له‌م چه‌ند رۆژانه‌دا خه‌ڵكانێكی نابه‌رپرس به ئاشكرا داوای سه‌رپێچیكردنی یاسا و پابه‌ند نه‌بوون به رێكار و رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان ده‌كه‌ن و هانی خه‌ڵك ده‌ده‌ن بۆ خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه و ده‌یانه‌وێت بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆیان، به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی رووبه‌ڕووی مه‌ترسی بكه‌نه‌وه و ئه‌مه هه‌وڵێكه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و تاوانێكه به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی كوردستان".
لەو راگەیاندنەشدا هاتووە "هۆشدارییه‌كی توند ده‌ده‌ینه هه‌موو ئه‌وانه‌ی به ئاشكرا داوای سه‌رپێچیكردنی یاسا و رێنماییه‌كان ده‌كه‌ن كه هه‌ر سه‌رپێچی و پێشێلكاری و گردبوونه‌وه‌یه‌ك، رووبه‌ڕووی لێپێچینه‌وه و سزای یاساییان ده‌كاته‌وه، چونكه به‌م كاره ته‌ندروستیی خه‌ڵك و به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی دووچاری مه‌ترسییه‌كی زۆر ده‌كه‌نه‌وه. داواش له داواكاری گشتی ده‌كه‌ین كه رێكاری پێویست به‌رامبه‌ر هه‌ر سه‌رپێچیكارێك و پێشێلكردنێكی رێكار و رێنماییه‌كان بگرێته‌به‌ر".
PM:08:23:29/03/2020
وەزاتی ناوخۆ
کۆرۆنا
هۆشداری
لە راپەرین کەسێکی بەتەمەن دەستدرێژی سێکسی دەکاتە سەر منداڵێکی تەمەن هەشت ساڵە
بەوێنە.. چەند هونەرمەندێک لە رۆژی جلی کوردی‌دا بەمشێوەیە دەردەکەون
ئەستێرەیەکی ڕیال مەدرید لە بردنەوەی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی نزیکە
ئەستێرەکان
وێنە.. هونەرمەندێکی ناسراوی کورد کۆچی دوایی کرد
وێنە.. بانە شێروان بە چەند ستایلێکی نوێ دەردەکەوێت
وێنە.. هونەرمەندێک کۆچی دوایی کرد
وێنە.. دینا چەند وێنەیەکی جیاوازی خۆی بڵاوکردەوە
وێنە.. کۆمپانیایەکی گەورەی جیهانی داوای لێبوردن لە هەیفا وەهبی دەکات
Spee Media