" دەسەڵات ناتوانێت کۆبوونەوەی حیزبی راگرێت "

حاکم لەتیف مستەفا کەسایەتی یاسایی و پەرلەمانتاری پێشووی عێراق دەڵێت "  ئەگەر دەسەڵاتێک نەتوانێ ڕێگری لەکۆبوونەوەی حیزبی بکات، بۆچی دەبێ ھاوڵاتیان پابەند بن".

حاکم لەتیف مستەفا پەرلەمانتاری پێشووی گۆڕان لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بەناونیشانی" کۆبونەوەی حیزبی لەسەردەمی کۆرۆنادا" رەخنە لەدەسەڵات دەگرێت و دەڵێت " لەکاتێکدا ھەموو خەڵک لەکەرەنتینەیەو قەدەغەی ھاتوچۆ ڕاگەیاندراوە و ھەمو دامو دەزگاکان پەکیان خراوە و ئەو ھاوڵاتیە بێ دەسەلاتەی بچێت پیاسەیەک بکات ئیجرائاتی توندی لەگەڵ دەکەن، کەچی دەبینین کۆبونەوەی حیزبیەکانی ئەم مەکتەب و ئەو مەڵبەند بەردەوامن".

ئەو دادوەرە سەرسوڕمانی خۆی دەردەبڕێت و دەڵێت " ئایا ئەوان کۆرۆنا ناگرن و نایگوێزنەوە؟ ئەگەر دەسەڵاتێک نەتوانێ ڕێگری لەوان بکات بۆچی دەبێ ھاوڵاتیان پابەند بن .  ئەگەر قەرار بێ مانەوە لەمال خەبات و کوردایەتی بێ ئەو حیزبانە یان ئەوانەی ئەو کۆبونەوانە دەکەن چیان پێ دەوترێت".

هەروەها دەپرسێت"  ئەرێ ئەوە چی گرنگ ھەیە ئاوا ناتوانن دوای بخەن و ئیلا دەبێ کۆبونەوەی لەم وەختەدا بۆ بکەن؟ هەر خودی حیزبی کوردی لە ٣٠ ساڵی ڕابردوو دەسکەوتەکانی چی بون تا نەتوانێ ئەم ماوەیە کۆبونەەکانی دوابخات؟ ھەر بەڕاست کۆبونەوەی حیزبی لە دەوامی قوتابخانەو زانکۆو خوێندنی ئەمساڵی سەدان ھەزار خوێندکار و ھەموو دەزگاکانی تر گرنگترە وا ناتوانرێ دوا بخرێ".

ئەوە لە کاتێکدایە هەر لە سەرەتای قەدەغەکردنی هاتوچۆوە کەمتر حیزبەکان و بەرپرسانی حیزبی گۆێ بەو رێنوماییانەی وەزارەتی تەندروستی و ناوخۆ دەدەن و، زۆریان لە باخەکان و ڤێلاکانیان کردوویانە بەقەرەباڵغی و میوانداری و هاتوچۆشیان لە شارەکاندا نەوەستاوەو، هێزە ئەمنییەلکان تا ئەم ساتەی ئەو دادوەرە ئەو پۆستەی کردووە، رانگەیەنداروە  ئۆتۆمبیلی دوو بەرپرس دەستی بەسەردا گیرابێت و سزادرابن.

 


PM:09:39:29/03/2020