بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی كۆیە رایدەگەیەنێت لەلایەن پۆلیسێكەوە ھێرش كراوەتە سەر كارمەندێكی تەندروستی و بریندار كراوە ئاماژەی بەوەشکردووە لە دادگا سكاڵا دژی ئەو پۆلیسە تۆمار دەكەن.
راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کۆیە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" لە کاتی گەڕانەوەی کارمەندێکی تەندروستی بۆ ماڵەوە لەڕێگا لەلایان ھاوڵاتیەکەوە کە پیشەکەی پۆلیسە ھێرش دەکرێتە سەری برینداردەکرێت، ھۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە لەم ڕۆژانە ئەم ھاوڵاتیە تاكەی بەرزبوە و لەلایەن ئەم کارمەندوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە بۆ پشكنینی كۆرۆنا".
ئاماژە بەوەشكراوە" وەکو بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کۆیە، ناڕەزایی توند دەردەبڕین و سكاڵای یاسایی بەرامبەر ئەم تاوانە تۆماردەكەین، بەهیچ شێوەیەك قبووڵی ئەم هێرشە ناڕەوایە ناكەین، داوای بەپەلەش لە لایەنی پەیوەندار و دەزگا ئەمنییەكان دەكەین كە رێكاری یاسایی بگرنەبەر بۆ ئەو جۆرە هێرش و تاوانە".
تەندروستی كۆیە داواش دەکات" رێز لە نەخۆشخانە و پزیشك و كارمەندان بگرن، هاوكاری رێگەگرتن بن لەم جۆرە هەڵسوكەوتانە و بەرژەوەندی و مافی پزیشكان و كارمەندانی نەخۆشخانە لەبەرچاوبگرن كە شەو و رۆژ لە خزمەتی بەرژەوەندی گشتیدا كار دەكەن".