ناحیه‌ی خه‌لیفان كه‌ره‌نتینه‌ كرا

دوای ئەوەی دوێنێ یەکشەممە یەکەم حاڵەتی هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەناحییەی خەلیفان تۆمارکرا، کە ئەم هاوڵاتیە دوای گەڕانەوەی لەوڵاتی بەریتانیا دوای ٢٠ رۆژ دەرکەوت هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە و بەریەکەوتنی زۆریشی هەبووە لەگەڵ زۆرێک لە خزم ناسیاوانی، هاوکات ئەمڕۆ ٨ کەسی تر لەو ناوچەیە کە بەرکەوتەی ئەو گەنجە بوونە ڕاگەیەنرا، بەهۆیەوە بڕیاردرا خەلیفان کەرەنتین بکرێت.

 

كرمانج عزەت قایمقامی شارۆچکەی سۆران  ڕاگەیاند" بەهۆی دەرکەوتنی حاڵەتی نوێ، کە لەئەنجامی بەرکەوتن لەگەڵ ئەو گەنجەی دوێنێ بڕیاردرا خەلیفان کەرەنتین بکرێت".

 

وتیشی" بڕیاری کەرەنتینەکردن لەسەر بڕیاری وەزارەتی تەندروستی و ژووری ئۆپەڕاسیۆنی پاریزگای هەولێر بووە تاوەکو ئەو حاڵەتانەی هەن دەست نیشان بکرێن".

 

شارۆچكه‌ی خه‌لیفان سه‌ر به‌ قه‌زای سۆران و ١٠٥ كیلۆمه‌تر له‌ هه‌ولێره‌وه‌ دووره‌ و ئاماری دانیشتوانه‌كه‌ی نزیكه‌ی ٤٠ هه‌زار كه‌سه‌.


 


PM:12:41:30/03/2020