پەرلەمانتارێكی پارتی مووچەی دوو مانگی خۆی بە ماڵە هەژار و كەمدەرامەتەكان دەبەخشێت

پەرلەمانتارێكی پارتی ڕایگەیاند" بڕیارمدا تەواوی مووچەی دوو مانگی خۆم ببەخشم بۆ دابینكردنی سەبەتەی خۆراك بۆ ماڵە هەژار و كەمدەرامەتەكان".

ڕێبوارھادی، ئەندام پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی  پارتی لە پەیجی تایبەتی خۆی نوسیویەتی" لە كات و ساتێكی ئاوادا، بە ئەركی سەر شانی خۆمی دەزانم لە خزمەتی هاووڵاتییانی شارەكەی خۆمدا بم".

 

پەرلەمانتارەکەی پارتی ئاماژەی بەوەشکردووە" بۆ ئەمجارە لەبەر ئەم بارودۆخە ناهەموارەی بەسەر تەواوی دونیادا هاتووە، كە كوردستانیش بەدەر نییە لەم بارودۆخەی پەتای كۆڕۆنا، بە پێویستم زانی تەواوی مووچەی دوو مانگم ببەخشم بۆ دابینكردنی سەبەتەی خۆراك بۆ ماڵە هەژار و كەمدەرامەتەكان".






PM:12:53:30/03/2020