سەرۆکی بیلارووسیا پێیوایە یاری هۆکی سەر بەفر چارەسەری کۆرۆنا دەکات

ئەسکەندەر لوکاشینکۆ سەرۆکی بیلاروسیا لەسەر چارەسەری ڤایرۆسی کۆرۆنا، دەڵێت" لە رێگای یاری هۆکی سەر بەفرەوە چاکدەبنەوە" ئەم بۆچوونەش گفتوگۆیەکی زۆری دروستکردووە.

 
سەرۆکی بیلاروسیا لە یاریگایەکی هۆکی سەر سەهۆڵدا رایگەیاند " ئێمە ڤایرۆسمان لێرە نییە، هیچ ڤایرۆسێکم نەدی لە ئاسماندا بفڕێت، ئایا ئێوە بینیووتانە، ئەم یاریەگەیەش وەک بەفرهەڵگر وایە".


لە درێژەی لێدوانەکەیدا دەڵێت " وەرزش بەتایبەتی یاریکردن لەسەر سەهۆڵ، ئەم بەفرهەڵگرە، باشترین چارەسەرە بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا".


سەرۆکی بیلاروسیا برۆژی شەممە بەشداری یاریەکی هۆکی کرد لەنێوان مینسک و گرۆندۆ کرد، کە تیایدا گۆڵێکی دروستکرد.

 
سەرۆکی وڵات ئارەزووی ئەم یارییە دەکات و هەمیشە بەشداری تێدا دەکات.


رووسیا سپی یەکێکە لەو وڵاتانەی هیچ ڕێوشوێنیکی قەدەغکردنی هاتوچۆی دژی کۆرۆنا جێبەجێنەکردووە، جەماوەرێکی بەرچاویش بەشداریان کرد لەم خولەدا کە سەرۆکەکەیان یاری تێداکرد، ئەمەش یەکەم خوولە کە بەهۆی کۆرۆناوە لە ئەوروپادا رانەگیراوە.

 
ئەم رایەی سەرۆکی بیلارووسیا مشتومڕێکی زۆری لە نێو وڵات و لە دەرەوەی ئەو وڵاتە دروستکردووە.

 

سەرچاوە: ئێرۆنیوز

 


PM:03:30:30/03/2020