پارتی‌و گۆڕان لەسەر ئاستی دەرەوەی وڵات لە كێبەركێدان

‌جیاکردنەوەی دەنگدان
هەرچەندە پارتی رایگەیاند كە ئەوان لەپێشەوەی دەنگدانی دەرەوەن، بەڵام گۆڕان ئەو هەواڵانە رەتدەكاتەوە‌و دەڵێت لەزۆر وڵاتی ئەوروپا گۆڕان لەپێشەوەیە.
هێمن هەورامی، بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان و سەرپەرشتیاری بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەو پارتە لە ئەورووپا و ئەمەریكا بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاند جگە لەبەریتانیان لەسەرجەم ئەمەریكا‌و ئەورپا جگە لەبەریتانیان ئەوان لەپێشەوەی هەموو هێزەكانی ترەوەن، بەڵام سەرچاوەیەك لەگۆڕان ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە لەزۆربەی وڵاتانی ئەوروپا گۆڕان لەپێش هەموو لایەنەكانەوەیە بە پارتیشەوە.
هەورامی بۆ ماڵپەری حیزبەكەی روونكردۆتەوە، كە چاوەڕێ دەكەن لە فینلەندا، دانیمارك، سوێد، نەرویج، هۆڵەندا، بەلجیكا، ئەڵمانیا، سویسرا، ئیتالیا، فەڕەنسا، ئەمەریكا، كەنەدا، نەمسا لەگەڵ هەردوو وڵاتی ئوستراڵیا و نیوزلەندا، پارتی بە دەنگێكی زۆرەوە لە پێشەوەی هەموو لایەنە كوردییەكان بێت. 
بەپێچەوانەوە بەپێی قسەی ئەو سەرچاوەیە گۆڕان جگە لە ئەمەریكا لەزۆربەی وڵاتانی ئەوروپا لەپسَشەوەیە.
سبەی ماڵپەڕی رەسمی گۆڕان بلآویکردەوە لە سوید " بەگوێرەی ئەنجامی کۆتایی هەر سی لایەن دوای جیاکردنەوەی دەنگەکان و راگەیاندنی کۆمسیۆن، گۆڕان (1975) دەنگی بەدەستهێناوە، یەکێتی (1609) دەنگ و پارتیش (1419) دەنگ".



AM:09:27:05/05/2014