مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی قەرەداخ تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە تەقەی لە باوكی كردبوو و هەڵاتبوو.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەكان بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە بەشی پۆلیسی قەرەداخ ئاگاداركرایەوە لە بوونی ڕوداوێكی تەقەكردن لە گوندێكی سنووری قەزای قەرەداخ، دەستبەجێ مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی قەرەداخ بەهەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی سنوورەكە گەیشتنە شوێنی مەبەست و كەشف و هێڵكاری شوێنی رووداوەكەكراو دەركەوت كە تۆمەتبار باوكی بەفیشەك برینداركردووەو هەڵاتووە.
دەشڵێت" هێزەكانی پۆلیس و ئایشی سنوورەكە لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردوو توانرا تۆمەتبار لەگوندێك دەستگیربكرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر چەكێكی جۆری كڵاشینكۆف كە تۆمەتبار بەكاری هێناوە".
پۆلیس ئاماژەی بەوەشکردووە،" تۆمەتبار (ب ، س ،ج ) لەدایكبووی ١٩٩٩،دانیشتووی گوندی تلەزەیت لە سنووری قەزای قەرەداخ، بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٤٠٥-٣١ لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراوە".