١١ کەسی دیکە لە هەرێم تووشی کۆرۆنا بوون

وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند،" ١١ تووشبوی دیکە لە هەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون".

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمشەو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد" ١١ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، کە شەشیان لە شاری هەڵەبجەو دەوروبەری بووەو چواریشیان لە سلێمانی بووەو یەکێکی دیکەش لە دەربەندیخانە، کە حەوت کەسیان ژنن و چواری دیکەشیان پیاون".

 

وەزیری تەندروستی ڕاشیگەیاند" رۆژانە لە هەرێمی کوردستان ٧٠٠ پشکنین ئەنجامدەدرێت".

وتیشی" پرۆژەی فاستکەیر رادەگەیەنێت کە لە رێگەی تیمێکەوە پزیشکان دەچن نەخۆشانی درێژخایەن چارەسەر دەکەن".



PM:09:06:30/03/2020