سەفین دزەیی: ٣٢٥ قوتابی قوبرس گەڕانەوەی هەرێمی کوردستان

 بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان، سەفین دزەیی رایگەیاند" کێشەی ٣٢٥ قوتابییەکەی دەرەروە کە لە وڵاتی قوبرس بوون چارەسەرکراو گەڕانەوە کوردستان".

 
سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لە پۆستێکدا نووسیوویەتی " ئەمڕۆ کاروانی گەڕانەوەی ٣٢٥ قوتابی لە قوبرس بۆ هەرێمی کوردستان بە ئەنجام گەیەندرا".


لەو پۆستەیدا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان، نووسیوویەتی " ئەو قوتابیانە سەرجەمیان پابەندی کەرەتین و پشکنینی تایبەت دەبن، بۆ پاراستنی سەلامەتی دژ بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ".

 


AM:02:05:31/03/2020