مامۆستایەکی زانکۆ و پسپۆڕێکی بایۆلۆژیی ئەمریکی مژدە دەدات بە خەڵک کە کۆرۆنا لە پلەیەکی گەرمای بەرچاودا کاریگەری زۆر کەمدەبێتەوە.
لە زانکۆی جۆرج ماسۆن پسپۆر و مامۆستای زانکۆی زانستە بایلۆژیەکان، ئانچا پارانۆڤا، رایگەیاندووە، لە پلەی گەرمیی بەرزدا تا ئاستی ٢١ پلە، شێ لە هەوادا دادەبەزێت و، کاریگەری ڤایرۆسی کۆرۆنا لەرووی بڵاوبوونەوەوە کەم دەبێتەوە و، بەهۆیەوە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەگۆڕێ و توانای نامێنێ.
ئەو پسپۆرە دەڵێت " لە ئێستا ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر هەندێک تەن ماوەی سێ رۆژ دەمێنێتەوە، بەڵام لە پلەی گەرمیی بەرزدا، ناتوانێ زیاتر لە سێ کاتژمێر بمێنێتەوە.
ئەو مامۆستایەی زانکۆ دەڵێت لەو حاڵەتەدا کاریگەری ڤایرۆسەکەو تووشبوونی خەڵک زۆر سنوردار دەبێت.
لەسەرتاسەری جیهاندا تا ئەمڕۆ ٧٧٥ هەزارو ٤٢٧ کەس تووشبووە، ژمارەی ئەو کەسانەی بەو ڤایرۆسە گیانیان لەدەستداوە ٣٨ هەزارو ١٥٩ کەسە. ژمارەی ئەو کەسانەی چاکبوونەتەوە ١٥٨ هەزارو ٩٤٢ کەسە.