حاڵەتێکی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە کەرکوک تۆمار کرا

لە کەرکوک حاڵەتێكی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراو بەمەش كۆی گشتی تووشبووان لە شارەكەدا گەیشتە ١٢ كەس.

 

شانەی قەیرانەكان لە كەركوك بەمیدیاکانیان راگەیاندووە " دوای دوو ڕۆژ لە ناردنی پشكنینی ١٥ گومانلێكراو بۆ بەغداد، ئەنجامەكەی گەڕاوەتەوە كە ١٤-یان نێگەتیڤ بووە و یەكێكیش تووشی ڤایرۆسەكە بووە."

 

تووشبووەكە كچێكی تەمەن ٢٠ ساڵە و دانیشتووی گەڕەكی ڕەشید ئاوای كەركوكە و پێشتریش سەردانی دەرەوەی نەكردووە و هۆكاری تووشبوونەكەی نازانرێت.

 

لە دوای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەكە لە كەركوك تا ئێستا ١٢ كەس تووشی ڤایرۆسەكە بوون كە شەش كەسیان چاكبوونەتەوە و كەسێكیش كە ژنێكی تەمەن ٧٤ ساڵ بوو گیانی لە دەستدا و پێنج تووشبووش لە نەخۆشخانەدان.



PM:08:59:31/03/2020