ڤیدیۆ.. هێزە ئەمنییەکان لەو قوتابیانەی ماستەرو دکتۆرا دەدەن کە لەدەرەوەی هەرێم گەڕانەوە

دوای ئەوەی شەوی رابردوو ئەو خوێندکارانەی ماستەرو دکتۆرا لە ولآتی قوبرس بوون گەڕانەوە هەرێمی کوردستان لە کاتی کرنتینە کردنیان لە هەولێر، ئامادە نین بچنە ناو هۆتیڵێکەوەو، هێزە ئەمنییەکانی هەرێمیش بەپەلاماردان و لێدوان دەیان کەنە ژوورەوە.

 

ئەم ڤیدیۆیە کە لە تۆڕە کۆمەلآیەتییەکان مشتومڕیکی زۆری دروستکردووە، زۆرێک لەوانەی ڤیدیۆکەیان بینیووە باس لەوە دەکەن کە چۆن دەبێت هێزە ئەمنییەکان بەم شێوەیە لەگەڵ هاولآتیانی ولآتەکەی خۆیاندا مامەڵە بکەن، بەتایبەتی ئەمانە زۆریان خوێندکاری ماستەرو دکتۆران.

 

دوو شەو لەمەوبەر، بە هاریکاری حکومەتی هەرێم ئەم خوێندکارانە لە قوبرسەوە گەڕێندرانەوە بۆ فڕۆکەخانەی هەولێر، دواتر لەوێوە دەبرێن بۆ هۆتێلێک بۆ کەرەنتینە کردن، بەلآم ژمارەیەک لە خووێندکارەکان رەتیدەکەنەوە بچنە ژوورەو بەشوێنێکی شایستەی نازان، بەرامبەر ئەو هەڵوێستەش هێزە ئەمنیەکان بەلێدان راپێچیان دەکەنە ژوورەوە.

 



AM:12:56:01/04/2020