هەولێر.. لەساڵیادی تیرۆری سەردەشت عوسمان خۆپیشاندان كرا
ئەمڕۆ دوشەممە ژمارەیەک لە رۆژنامەنوسان و چالاکوان، لەساڵیادی تیرۆرکردنی سەردەشت عوسماندا لە بەردەم دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا.
له چواره‌مین ساڵیادی تیرۆركردنی سه‌رده‌شت عوسماندا، ڕێكخراوی زار بۆ به‌رگریی له ئازادییه‌كان، چالاكییه‌كی بۆ به‌رده‌م دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم له شاری هه‌ولێر، ئه‌نجامدا و له یاداشتێكدا داواكرا، لیژنه‌یه‌كی یاسایی بێلایه‌ن پێكبهێنرێت بۆ به‌دواداچوونی دۆسیه‌كه.
لە بەشێکی بەیانامەکەدا هاتوە:" دادگای هه‌ولێر ده‌بێت کەیسی تیرۆركردنی رۆژنامه‌نوس، سه‌رده‌شت عوسمان یه‌كلا بكاته‌وه ئه‌وسا هه‌وڵبدات كه‌یسه‌كانی تر یه‌كلا بكاته‌وه''.
هاوكات برایه‌كه‌ی سه‌رده‌شت عوسمانیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت: براكه‌ی له‌سه‌ر ڕه‌خنه‌گرتن له ده‌سه‌ڵاتی كوردی و نووسینه‌كانی، تیرۆر كراوه‌و ده‌شڵێت: له خوێنی سه‌رده‌شت خۆش نابن.
بەشدار عوسمان، برای رۆژنامەنوسی تیرۆرکراو راگەیاند: ئەوە ماوەی چوار ساڵە هەوڵی بەلارێدابردنی کەیسی سەردەشت عوسمان دراوەو ئەوەشدەخاتەڕو، "کوشتنی سەردەشت کەیسی سەرجەم خەڵکی کوردستان و رۆژنامەنوسانی دیکەیە".
برای ئەو رۆژنامەنوسە تیرۆرکراوە ئاماژەی بەوەشکرد، لەروی یاسایەوە دەسەڵاتی دادوەری کەمتەرخەمبوە لە دۆزینەوەی بکوژانی راستەقینەی براکەم و هەمیشە لە هەوڵی بەلارێدانی کەیسەکەدا بوە.
سەردەشت عوسمان، رۆژنامەنوسی تیرۆرکراو چوار ساڵ لەمەوبەر، لەبەردەم کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەلاحەدین لە لایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە رفێنرا، پاش دو رۆژ لە رفاندنەکەی تەرمەکەی لە شاری موسڵ دۆزرایەوە.
PM:02:16:05/05/2014