هێزی پاراستنی گەل كە بەشی سەربازی پارتی كرێكارانی كوردستانە، هۆشداری دەدات بەتوركیا لەمەڕ هەڵگیرساندنەوەی شەڕ.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل HPG سه‌باره‌ت به‌سه‌ربازگه‌کانی سوپای تورک که له چیای مه‌سکانی جوله‌مێرگ درووستی ده‌کات، HPG بانگه‌وازی له سوپای تورک کرد، به پێی شه‌رت ومه‌رجی ئاگربه‌ست هه‌ڵسوکه‌وت بکات .
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی HPG سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی ده‌وڵه‌تی تورک به‌رامبه‌ر به پڕۆسه‌ی ئاگربه‌ست ، ڕایگه‌یاند که سوپای تورک سودی له ئاگربه‌ستی KCK وه‌رگرتووه و له زۆرێک له ناوچه‌کانی باکوری کوردستان ده‌ستی به درووست‌کردنی سه‌ربازگه‌کردووه .
HPG هه‌ڵوێستی ده‌وڵه‌تی تورکی وه‌ک مه‌ترسیه‌ک بۆسه‌ر ئاگربه‌سته‌که به‌ناو کرد و ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی وه‌کو هه‌ڵوێستێکی مه‌ترسیدار هه‌ڵسه‌نگاند .