دەوڵەتی یاسا: رێكخراوی ئۆپیک ھەناردنی نەوتی ھەرێم رەتدەکاتەوە
لەكاتێكدا بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا دەست بە فرۆشتنی نەوتی عەمباركراوی هەرێمی كوردستان لە توركیا بكرێت، دەوڵەتی یاسا ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، كه رێکخراوی ئۆپیک ھەناردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان رەتدەکاتەوە.
ھەیسم جبوریی ئەندامی دەوڵەتی یاسا لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵ ئاشکرایکرد: ڕێکخراوی وڵاتانی ھەناردەکاری نەوت-OPEC دەڵێ تا ئەو کاتەی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عێراق رێککنەکەون، ناتوانێ نەوت هەناردەی دەرەوە بکا.
جبوریی وتی: "ئەم رەتکردنەوەیە وەک فشارێک بۆ سەر ھەرێمی کوردستان وایە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە بگەڕێتەوە سەر مێزی وتووێژ لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بۆ تێپەراندنی بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠١٤."
هه‌ر له باره‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، پێشتر، ته‌نه‌ر یه‌ڵدز وه‌زیری وزه‌و سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی توركیا، رایگه‌یاندبوو: سه‌رباری ناڕه‌زاییه‌كانی ئهمریكاو حكومه‌تی عێراق، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كان بۆ فرۆشتنی نه‌وتی عه‌مباركراوی هه‌رێمی كوردستان له به‌نده‌ری جه‌یهان، ته‌واو بوون و ته‌نها له چاوه‌ڕوانی بڕیاری ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمدان.
له‌ئێستادا 800 هه‌زار به‌رمیل ئاماده‌كراون بۆ فرۆشتن‌و بڕیاره له سێ ڕۆژی ئاینده‌دا، ڕه‌وانه‌ی بازاڕه‌كانی جیهان بكرێن، ئه‌وه‌ش به پێی لێدوانی وه‌زیری وزه‌و سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی توركیا.
هه‌روه‌ها لەبارەی ئەگەری قبوڵکردنی پێشنیاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان کە باسی لە ھەناردنی ١٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت کردبوو لە رۆژێکدا، جبوریی وتی: "چۆن ئەوە قبوڵ دەکرێ لە کاتێکدا ساڵی رابردوو ھەرێمی کوردستان رۆژانە دوو ھەزار بەرمیلی نەوتی ڕەوانەی دەرەوە کردووە، ئەمساڵێش رێگای پێ بدرێ دەتوانێ لە رۆژێکدا ١٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت ھەناردەی دەرەوە بکا".
وتیشی: "حکومەت ھیچ ھەموارێکی تازە بۆ بودجە پێشکەش ناکا و دەبێ حکومەتی ھەرێم رۆژانە ٤٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا ھەناردەی دەرەوە بکا."
PM:04:38:06/05/2014