سپی میدیا دەرچووەكانی یەكێتی بۆ پەرلەمانی عێراق ئاشكرا دەكات

بەپێی ئەنجامە بەراییەكانی لە جیاكردنەوە‌و هەژماركردنی دەنگانی سلێمانی، تا ئێستا 5 كاندیدی یەكێتی نیشتمانی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق سەركەوتنیان بەدەست هێناوە.

سەرچاوەیەك لە یەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە بە سپی میدیای رایگەیاند: بە پێی ئەنجامە بەراییەكان تا ئێستا هەریەك لە:
د. شیركۆ مەنگوڕی
د. سامان فەوزی
د. رێبین ئەبوبەكر
رێزان شێخ دلێر
ساماڵ محێدین چنارەیی

لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسلێمانی سەركەوتنیان بەدەستهێناوە‌و پێدەچێت ژمارەی كورسیەكانی یەكێتی زیاتر بكات.
ژمارەی كورسییەكانی سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 18 كورسییە.



PM:04:50:07/05/2014