بەپێی ئەنجامە بەراییەكانی دەست سپی میدیا كەوتووە تا ئێستا یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەسنوری پارێزگای سلێمانی شەش كاندیی دەرچووە بۆ پەرلەمانی عێراق، بەم ژمارانە:
-د.شێركۆ مەنگوری تەنها لە ناو سلێمانیدا 33 هەزار دەنگی هێناوە، بێجگە شارو شارۆچكەكانی تری پارێزگاكە.
-حاكم سامان، ناسراو بەحاكم سامانی رانیە: 11600
-د. فەرهاد قادر: 11200
- د.بەختیار شاوەیس : 9850
-د.سامان فەوزی: 8300
- رێزان شێخ دلێر
-سپی میدیا داوای لێبوردن لەخوێنەرانی دەكات لەهەواڵێكی پێشوویدا لەسەر هەمان بابەت ناوی چەند كاندیدێك هاتووە كە دەرچوون، ئەو ناوانە لەسنوری سلێمانیدا دەنگی باشیان هێناوە، بەڵام زۆربەی دەنگەكانیان لەخوار 5000 وەیە، كە لەسەر ئاستی پارێزگا بەگشتی دەنگی كاندیدەكان هەژمار بكرێت، ئەو ناوانەی سەرەوە تا ئێستا لەپێشەوەن.