دوو بۆری نەوت لەنێوان هەرێم‌و ئێران رادەكێشرێت
بڕیار وایە 2 بۆری بە مەبەستنی راكێشانی نەوت‌و غازی سروشتی لەنێوان هەرێمی كوردستان‌و ئێران رابكێشرێت. هاوكات وەزیری سامانە سروشتیەكانی هەرێم سەبارەت بە مەسەلەی نەوت سەرانی تاران دەكات.
بەپێی هەواڵێكی (KNN) له كاتێكدا بڕیاره له‌م رۆژانه‌دا پرۆسه‌ی فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم له رێگای توركیاوه، ده‌ستپێبكات، هه‌رێمی كوردستان به نیازه له رێگه‌ی بۆرییه‌وه، نه‌وت ڕه‌وانه‌ی ئێران بكات و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، گفتوگۆی نێوان به‌رپرسانی هه‌رێم و ئێران سه‌باره‌ت به ڕاكێشانی 2 بۆریی نه‌وت و غازی سروشتی له‌نێوان ههرێمو ئێران، ده‌ستیپێكردوه.
وا بڕیاره له یه‌كێك له‌و بۆرییانه‌وه، نه‌وتی خاو ڕه‌وانه‌ی ئێران بكرێت و له بۆرییه‌كه‌ی دیكه‌شه‌وه غازی سروشتیی ئێران ڕه‌وانه‌ی هه‌رم بكرێت.
هاوكات ماڵپەڕی خەندان بڵاویكردەوە كە له سه‌ر بانگهێشتی كۆماری ئیسلامی ئێران، وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان ئاشتی هه‌ورامی به‌ره‌و ئێران رۆیشتووه. وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان به نیازه له‌وێ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێران باس له‌وه بكه‌ن، چیتر نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی تانكه‌ره‌وه هه‌نارده‌ی ئێران نه‌كرێت به‌ڵكو بۆری تایبه‌ت له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران دروست بكرێت تاوه‌كو له‌وێوه هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی ئێران و جیهان بكرێت.
PM:03:26:08/05/2014