چیرۆكه غه‌مناكه‌كانی 2020
ئیسماعیل، هاوڕێ مه‌سیحییه‌كه‌ی به‌جێهێشت
جۆن مارك ستیفنسۆن له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی كۆلێژی كینگ، سه‌ری ناوه به دیواری نه‌خۆشخانه‌كه‌وه و بۆ هاوڕێ موسڵمانه هاوتهمهنهكهی ده‌گری. له محه‌مه‌د عه‌بدولوه‌هاب –ی باوكی ئیسماعیل بهكوڵتر ده‌گری و ده‌ڵێت: "سێ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌رێگه‌ی سكایپه‌وه قسه‌مان ده‌كرد... خۆزگه من بومایه ئیسماعیل".
مارك ستیڤنسۆن بۆ رۆژنامه‌ی میره‌ر به ده‌م هه‌ناسه ههڵكێشانهوه دووباره‌یده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: "ئیسماعیل بۆ مردی.. تاكه هاوڕێیه‌ك كه دڵم پێی خۆش بوو .. ئیسماعیل بوو".
مارك ستیڤنسۆن كه هاوڕێی خێزانه‌كه‌یه، بۆ گاردیان ده‌ڵێت: "دایكی ئیسماعیل و شه‌ش له خزم و كه‌سوكاره‌كه‌ی چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی توێكاری پزیشكین".
ئیسماعیل محه‌مه‌د عه‌بدولوه‌هاب – ته‌مه‌ن 13ساڵ- بێئه‌وه‌ی هیچ نه‌خۆشییه‌كی پێشینه‌ی هه‌بێت و له ته‌ندروستییه‌كی ئێجگار تێر‌و ته‌واودا رۆژی 30 ئادار به هۆی تووشبوون به كۆرۆنا ڤایرۆس گیانی له‌ده‌ستدا.
ئیسماعیل نیشته‌جێی شاری بریكستۆن–ی باشووری له‌نده‌نه، رۆژی هه‌ینی 27ی ئادار تووشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی ده‌بێت. پاش گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه له‌لایه‌ن دایكییه‌وه به‌دایكی راده‌گه‌یه‌نرێت تووشی كۆرۆنا ڤایرۆس بووه بۆیه له هه‌مانكاتدا پزیشكه‌كان به دایكیشی ده‌ڵێن پێویسته ئه‌ویش له ماڵ نه‌یه‌ته ده‌ره‌وه و تێكه‌ڵ نه‌بێت، به‌ڵام مه‌رگی كوڕه‌كه‌ی هه‌موو شتێكی لێتێكدا.
مارك ستیڤنسۆن هه‌ناسه‌یه‌كی هه‌ڵكێشا بۆ خێزانه‌كه و ده‌ڵێت: "دۆخی خێزانه‌كه وێران بووه". ئه‌و ده‌ڵێت: "رۆژی 28ی ئادار خرابووه ژێر هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد و له بێئاگاییدا بوو، تا رۆژی 30 ئادار كه گیانی له‌ده‌ستدا بێ هۆش بوو".
سیمۆن كلارك پزیشكی نه‌خۆشخانه‌كه له باره‌ی دۆخی ئیسماعیل وتوویه‌تی كه راسته به ته‌مه‌نه‌كان زیاتر ئه‌گه‌ری مردنیان هه‌یه به ڤایرۆسه‌كه، به‌ڵام گه‌نجانیش بێ به‌ش نابن له مردن به ڤایرۆسه‌كه.
له‌به‌ریتانیا تا رۆژی 1ی نیسان، 25 هه‌زار و 150 كه‌س تووشی كۆرۆنا ڤایرۆس بوون و هه‌زار و 789 كه‌سیش مردوون.
AM:09:18:01/04/2020