ئه‌مڕۆ چوارشەممە ١ی نیسانی ٢٠٢٠ نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان دابه‌زى و له ئێستادا هه‌ر به‌رمیلێك له خوار ٢٦ دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، نرخى نەوتى خاوى خۆرئاواى تەکساس لەویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا گەیشتە ٢٠ دۆلار‌و ٢٠ سەنت، لەکاتێکدا نرخى بەرمیلێک نەوتى برێنت لەدەریاى باکور گەیشتە ٢٥ دۆلار‌و ٥٠ سەنت.
ناجێگیری و به‌رزبوونه‌وه و دابه‌زینی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا په‌یوه‌ندی هه‌یه به بڕی نه‌وتی به‌رهه‌م هێنراو و ئاسایشی وڵاتانی بەرهەمهێن، هاوکات بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە زۆربەی وڵاتانی جیهانی و کەمکردنەوەی هاتووچۆ وایکردووە نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزێت.