فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران بە سەردانێکی نهێنی لە عێراقە.
كەناڵی "روسیا الیوم" ئاشكرایدەكات" ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، بە سەردانێکی نهێنی لە بەغدایە و گفتوگۆی لەگەڵ بەشێک لە لایەنە شیعەکان، لەبارەی پێکهێنانی کابینەی حکومەتی نوێ و هەڵوێستی ئێران لەبارەی راسپاردنی عەدنان زورفی دەستپێکردووە".
ئاماژەی بەوەشكردووە" قائانی هەوڵی رێكخستنی لایەنە شیعەكان دەدات و بۆەو مەبەستەش هەوڵیەكانی خستووەتە گەر تاوەكو جێگرەوەی زورفی دیاریبكات".
لە سەرەتای مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ، هەریەک لە قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس، لە بۆردوومانێکی ئاسمانی هێزەکانی ئەمەریکا کوژران، دواتر ئیسماعیل قائانی، لە شوێنی کرایە فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران.