وەزارەتی تەندروستی: لە هەولێر شەش کەسی دیکە توشی کۆرۆنا بوون

وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان کەمێک پێش ئێستا رایگەیاند" لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، شەش تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشانکران".

 

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە" توشبووەکان دوو پیاو و دوو ئافرەتن بەرکەوتەی توشبووانی پێشوون لە مەلا ئۆمەر".

باسی لەوەشکردووە، دوو توشبووی نوێ لە شاری هەولێر یەکیکیان پیاو یەکێکیان ئافرەتن لە وڵاتی بەریتانیا گەڕاونەتەوە.

بەمەش کۆی ژمارەی توشبووانی ڤایرسۆی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتە ١٧٦ کەس لەو ژمارەیەش ٦١ کەس چاکبونەتەوە و دوو کەسیش گیانیانلەدەستاوە

 


AM:11:23:01/04/2020